سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرامبەر بانگەشەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیجی سۆشیال میدیای خۆی لە پەیامێکدا نووسیویەتی: هەشت ساڵ لەمەوبەر کارەکتەری کارتۆنی وەک پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێرانییەکان بیانەوێت شتێکیان هەبێت بیخۆن، دەبێ فەرمانەکانی کۆشکی سپی جێبەجێ بکەن. ئەمڕۆ کەسێکی وەک ڕۆبیۆ کە خۆی و هاو حزبییەکانی قوربانی هەمان ئەو سیاسەتەن، هەمان قسەی بێمانا دووبارە دەکاتەوە.
وتیشی: بێ گوێدانە نامرۆڤایەتی ئەم سیاسەتە، ئەوە وەهم و بیرۆکەی درۆینەی لەو جۆرەن کە دەبنە هۆی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا.
Your Comment